مەسروور بارزانی لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە

پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن، لەگەڵ برادلی سمیس بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی کرا.
بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سەرسامی خۆی بە پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی (ھەژماری من) نیشان دا و ھەموو پشتیوانییەکی وەزارەتەکەی بۆ پڕۆژەکە و چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ووتی پێزانینێکی زۆرمان بۆ ھەوڵ و چاکسازییەکانی سەرۆکی حکوومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا، بەتایبەتی لە بواری دارایی دا ھەیە و ئەو چاکسازییانە دەکرێ ببنە نموونە بۆ ووڵاتانی تریش.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای کرد لە چاکسازییەکان و پابەندبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بە چاکسازییە داراییەکان و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




