سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەمریکا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەمریکا کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەمریکا کۆبووەوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ئەمریکا لە واشینتۆن، لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

وەزیری ناوخۆی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەنرخی ئەمەریکایە و خۆشحاڵین بە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی حکوومەتی ئەمریکا کە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانی خەڵک بەکاربهێندرێت.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی ئەمریکا دووپات کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا.

هەروەها لە بارەی ئەم دیدارەدا، سەرۆکی حکوومەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوتی: "سوپاس بۆ میواندارییەکەت بەڕێز دەگ برگەم. کاری مەزنمان لەپێشە".

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە