سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمریکا کۆبووەوە

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمریکا کۆبووەوە
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن، لەگەڵ کریستی نۆوم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا کرایەوە، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و ڕاھێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




