مەسروور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە

مەسروور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە و، لە دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.

چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن، لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری سەربازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانی کردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، گرنگیی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کات و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە