سەرۆکی حکوومەت و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سێناتۆر تێد بەد، تاوتوێی گرینگی چارەکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی ھەرێم دەکەن.
چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، جەخت لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.
گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی ھەرێم، چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێم لە بوارەکانی بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری و ووزە و کارەبا و سیستەمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوارییە گشتییەکان و ھەروەھا ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە




