سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆ بووەوە

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆ بووەوە
سێشەممە 5/20، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرینگی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمریکا کرا.
کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت، پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




