سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئا‌ڵمانیا کۆبووه‌وه

پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئا‌ڵمانیا کۆبووه‌وه
هه‌ر لە به‌رده‌وامی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، یەکشەممە 2025/2/16 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئا‌ڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئا‌ڵمانیا و چۆنیه‌تی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبه‌شیان له هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها سەبارەت بە دۆخی سووریا و لێکه‌وته‌کانی به‌تایبه‌تی و پێشهاتەکانی ناوچه‌که به‌گشتی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له سووریا و به‌شداری و هاوبه‌شی ته‌واوی پێکهاته‌کانی ئه‌و ووڵاته له به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتنانی داهاتووی سووریادا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پاراستنی پێگه و مافه‌کانی گه‌لی کورد و ته‌واوی پێکهاته‌کان له سووریا کرده‌وه.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە




