سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحییان کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحییان کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحییان کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ھەستانەوە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات و ھیوا دەخوازێت جەژنی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)، بە گەرمی و لە دڵەوە لە ھەموو ھاووڵاتییانی مەسیحیمان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەروەھا لە تەواوی مەسیحییان لە جیھان، پیرۆز دەکەم. ھیوادارم جەژن خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

لەم جەژنە پیرۆزەدا، ھەمووان دڵنیا دەکەینەوە کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگی پێکھاتەکانی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی بەھاکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە ھەموو بیروباوەڕ و ناسنامەکان. با ھەموومان ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی یەکڕیزی و تەبایی و بە گیانی بەرپرسیارییەتی ھاوبەش کار بکەین بۆ خزمەت و ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٤/١٩

ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە