سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حیزبی مۆتەحێدوون کرد

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حیزبی مۆتەحێدوون کرد
لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتی مۆتەحێدوون کرد.
دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی مۆتەحێدوون بە سەرۆکایەتی ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتی مۆتەحێدوون کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەختیش لەسەر ھەماھەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە.
ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە




