شاندی باڵای پارتی لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی فیدرالی بەلجیکا پێشوازی لێکرا

شاندی باڵای پارتی لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی فیدرالی بەلجیکا پێشوازی لێکرا
پەیامی کورد   ...   شاندی باڵای پارتی لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی فیدرالی بەلجیکا پێشوازی لێکرا

لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی فیدرالی بەلجیکا، پیتەر دی رووڤەر لە پەرلەمان پێشوازی لێکرا. 

شاندەکە پێکھاتبوو لە  ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و  ھێمن ھەورامی  نوێنەری سەرۆک بارزانی و ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی.

ھۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی باسی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد و سوپاسی گەل و حکوومەتی بەلجیکای کرد بۆ ھاوکاری و پشتگیرییەکانیان.

سەرۆکی پەرلەمانی بەلجیکا دۆستێکی نزیکی ھەرێمی کوردستانە و چەندین وتار و بابەتی لەسەر گەلی کورد نووسیوە و پشیگیری خۆی و حیزبەکەی، پارتی ھاوپەیمانی نوێی فلاندەرز New Flemish Alliance بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

شایانی باسه‌ لە کاتی ریفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ ئەم پارتە پشتگیری ریفراندۆمی کرد و بەردەوامیشن له‌ پشتگیری ھەرێمی کوردستان.

ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە