شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنی عێراق لە هەولێر

پەیامی کورد ... شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنی عێراق لە هەولێر
سێشەممە 2025.10.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێم و بەڕێوبەری گشتی پۆلیس و فەرماندەى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و ژمارەیەكی تر لە ئەفسەر و پلەداران، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی بە سەرۆكایەتی فەریق روکن عەبدۆلئەمیر یاڕەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کرد.
بڕیارە شاندەکە لەماوەی سەردانیان بۆ هەولێری پایتەخت ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرینگ، لەگەڵ سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی کوردستان ، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.





