نێچیرڤان بارزانى و تۆماس باراك دۆخى سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و تۆماس باراك دۆخى سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
سێشه‌ممه 2025/10/21 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراك باڵیۆزى ئه‌مریكا له توركیا و نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنی یان ئه‌نجامدا.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه پێویسته كێشه‌كان له ناوچه‌كه به ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
باراك سوپاس و ستایشى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوكارى و یارمه‌تیدانى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له سووریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داواى به‌رده‌وامی گێڕانى ڕۆڵه ئه‌رێنییه‌كه‌ى لێ‌كرد.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




