عه‌لی حسێن : پێویسته خوله‌كانی پێگه‌یاندنی كادیران به‌رده‌وام بن

پەیامی کورد ... عه‌لی حسێن : پێویسته خوله‌كانی پێگه‌یاندنی كادیران به‌رده‌وام بن
له‌درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كانی پێگه‌یاندنی كادیراندا، مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-ڕاپه‌ڕین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستپێكی خولێكی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای نوێی بۆ كادیرانی سنووره‌كه ڕاگه‌یاند، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ی سنووره‌كه تێیدا به‌شدارن.
عه‌لی حسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكسختنی (سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه- ڕاپه‌ڕین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له درێژه‌ی پرۆسه‌ی خوله‌كانی پێگه‌یاندنی كادیران له خوله‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و ده‌ستپێكی خولێكی نوێی فێركاری ته‌كنه‌لۆجیادا تەئكیدی له‌سه‌ر پێویستی په‌ره‌پێدانی خوله‌كانی پێگه‌یاندن كرده‌وه، باسی له‌وه كرد "كه‌ڵك وەرگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بۆ په‌ره‌پێدانی كاری پارتایه‌تی بۆ ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا گرینگه و زۆر جێی بایه‌خه."
ناوبراو هه‌روه‌ها ووتی "ئێمه هێزێكی مرۆیی زۆر به‌توانا و پڕ ووزه‌مان هه‌یه، پێویسته زیاتر لەڕووی سیاسی، فكری، شاره‌زایی له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا پەروەردە بکرێن بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان و حزبه‌كه‌یان".
عەلی حسێن پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خوله‌كان كرده‌وه كه له لایه‌ن مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شی دیراسات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕێوه چوو، پشتیوانی و هاوكاری خۆیشی بۆ دووپات كردنه‌وه.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




