لیبیا زیندانی پەنابەرانی کوردە

لیبیا زیندانی پەنابەرانی کوردە

پەیامی کورد

زیاتر لە بیست گەنجی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی لیبیا دوای بێسەروشێون بونیان دۆزرانەوە، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و عێراق لەڕێگەی باڵیۆزخانەی لیبیاوە بەردەوامە بۆ کارئاسانی گەڕاندنەوەیان.

کۆچی گەنجان لەڕێگەی لیبیا لەماوەی ڕابردوودا زۆرترین باسی لەسەر بووە و دیاردەیکی زۆر بڵاوە، ڕێژەیەکی زۆری گەنجان لەو ڕێگایەوە دەبرێن بەرەو کەناراوەکانی ئەوروپا، بەڵام زۆرترین جار ئەو گروپانە دوچاری گرتن و بێسەروشوێن بوون دەبنەوە لەلایەن حکومەتی لیبیاوە و چەندین ڕۆژ و مانگ بێسەروشوێن دەکرێن.

بەپێی ئامارەکان تەنها لەم ساڵدا پێنج هەزار کەس هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە کە زیاتر لە ۱۲۰۰ کەسیان لە دەڤەری ڕاپەڕین بووە.

هۆکاری ئەو کۆچە زۆرەی گەنجانی ڕاپەڕین زۆرن، دیارترینیان کێشەی دارایی و نەبوونی دەرفەتی کارە لەو ناوچەیە، جگە لە نەبوونی ئاسایشی تەواو لەناوچە سنوورییەکان وبوونی چەند هێزێکی سیاسی کەوای کردووە بەشێکی زۆری گوندەکان چۆڵبکرێن بەهۆکاری ئەو هێزانە یان بۆردوومانی وڵاتانی هاوسنور.

بێباکی دەسەڵات و یەکە ئیدارییەکانی ئەو سنورە زیاتر گومانەکان چڕ دەکەنەوەی لەسەر ئەوەی دەستێک لەپشت وەدەرنانی ئەو سەرچاوە مرۆییە گرنگەی وڵات بێت لە ڕاپەڕین.

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە