ڕاگەێندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی ڕووداوەکەی سلێمانی لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند: زۆر دڵگرانین بە ڕووداوەکە، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی، هەروەها چیدیکە تووندوتیژی، شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.
هەینی 22ـی ئابی 2025، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی ینک ئەنجام دراوە، کە کێشەیەکی نێوان ینک و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردان.
نووسینگەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بە داخەوە هێرشەکە ئەنجام درا و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
لە ڕاگەێندراوەکە ئەوەش خراوەتە ڕوو، زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕووداوە، ئێستاش پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە، چیدیکە تووندوتیژی، شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




