مه‌سروور بارزانی : گرژی و پێکدادانه‌كانی سلێمانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم دەکاتە ئامانج

مه‌سروور بارزانی : گرژی و پێکدادانه‌كانی سلێمانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد   ...   مه‌سروور بارزانی : گرژی و پێکدادانه‌كانی سلێمانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم دەکاتە ئامانج

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كانی سلێمانی په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داوای دانبه‌خۆداگرتن له‌ هه‌ردوو لایه‌نه‌ به‌ركه‌وتووه‌كه‌ ده‌كات و داوا ده‌كات ئاسایشی سلێمانی تێك نه‌چێت و كوڕی خه‌ڵك نه‌كرێته‌ قوربانی.

‌به‌یانی هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌، ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات، ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پێویست یشی زانیوه‌، هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەستبەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت  و گەنجانی ئەم ووڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکۆکییەکیش هەبێت پێویستە بە ڕێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵدایه‌ بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێنڕشتن و تووندوتیژی بگیرێت.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە