په‌یامێك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ه‌وه

پەیامی کورد ... په‌یامێك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ه‌وه
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە بارەی دۆخی سلێمانی، جه‌خت له سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنى ئاسایش و ئارامی شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان ده‌كاتەوە، هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌س وكارى سەرجەم قوربانییەكان دەكات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان:
دوابەدوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌یانى هەینی سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ریى یاسا و پاراستنى ئاسایش و ئارامی شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه. پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له تووندوتیژى یه‌كلایى بكرێنه‌وه.
هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانییەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان
2025/8/22
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




