مەسروور بارزانی پەیامێکی له‌باره‌ی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە

مەسروور بارزانی پەیامێکی له‌باره‌ی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە
پەیامی کورد    ...   مەسروور بارزانی پەیامێکی له‌باره‌ی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 24ـەمین ساڵیادی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە لە ساڵی 1991 لە هەرێمی کوردستان کرا.

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی:

لە ساڵیادی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سنوورێکی بۆ هێرش و ستەمی ڕژێمی بەعس دانا، ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات دەکەینەوە.

پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە پاراستنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە