وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە ڕاگەێندراوێكدا زانیاری نوێی ئاشكرا كرد

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە ڕاگەێندراوێكدا زانیاری نوێی ئاشكرا كرد
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە ڕاگەێندراوێكدا زانیاری نوێی ئاشكرا كرد

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەێندراوێكی فەرمی دا، زانیاری نوێ لەبارەی بردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرژی میران بینا باوی لیمیتەد - GEMBBL)، زانیاری نوێی ئاشكرا كرد.

یەكشەممە 6/4/2025، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەێندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرژی میران بینا باوی لیمیتەد - GEMBBL) قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێت."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "بڕیارەکە دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی دێت کە لە کانوونی دووەمی 2024دا کە تێیدا دادگاکە بڕیاری دا حکوومەت بەشێوەیەکی ڕەوا PSCی بینا باوی و میرانی هەڵوەشاندەوە و هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرژی میران بینا باوی لیمیتەد)ی لە دژی حکوومەت ڕەت کردەوە."

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ڕوونیشی كردووەتەوە، لە 4ی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد کە تێیدا بڕیاری دا، کۆمپانیای (گەنێل ئینێرژی میران بینا باوی لیمیتەد) بڕی 26 ملیۆن و 868 هەزار و 905.29 دۆلاری ئەمریكی بە حكوومەت بدات، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەكە."

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە