پەخشان عەزیزی گیانی لە مەترسیدایە؛ ڕەتكردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنی دووبارە

پەخشان عەزیزی گیانی لە مەترسیدایە؛ ڕەتكردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنی دووبارە
پەیامی کورد   ...   پەخشان عەزیزی گیانی لە مەترسیدایە؛ ڕەتكردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنی دووبارە

بە ڕەتكردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنی سەرلەنوێی پەخشان عەزیزی، بەندكراوی سیاسی كورد لە لایەن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، گیانی ئەم بەندكراوە سیاسییە لە ژێر مەترسیی جددیی جێبەجێكرانی سزای سێدارەیە.

مازیار تاتایی، پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند كە دووەمین داوای دادگایی كردنی دووبارە لە بارەی سزای سێدارەی ئەم ڕۆژنامەوان و بەندكراوە سیاسییەی بەندكراو لە بەندیخانەی ئێڤین ڕەتكراوەتەوە.

ئەم پارێزەرە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئیكس نووسیویەتی: "لقی پێداچوونەوەی دیوانی باڵای ووڵات، دووەمین داوای دادگاییكردنی  دووبارەی پارێزەرەكانی پەخشان عەزیزی، بە بێ داواكاری دۆسیەی دادگایی، ڕەتكردنەوە و بەرگرییەكانی پارێزەرانی پەخشان عەزیزیان بە بێ كەڵک ڕاگەیاندووە. هۆكارگەلی لەم شێوەیە لە لایەن لقی پێداچوونەوە پێویستی بە داواكاری دۆسیەی دادگاییكردنی هەیە كە بەداخەوە جێبەجێ نەكرا."

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە