سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى ڤه‌نزۆئێللا كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى ڤه‌نزۆئێللا كرد
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى ڤه‌نزۆئێللا كرد

چوارشه‌ممه‌ 2025/7/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رتورۆ ئه‌نیبال گالێگۆس ڕامیرێز، باڵیۆزى ڤه‌نزوێلا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌تى بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ڤه‌نزۆئێللا له‌گه‌ڵ عێراق دا بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌ر‌ێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، دۆخى گشتی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى خرانە‌ به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه‌، جه‌خت له‌ گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان، كرایه‌وه‌.

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە