مەسروور بارزانی : تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
سەرۆک حکوومەت نووسیویەتی، "ئێستا دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان، لەڕێی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە. تا کۆتایی 2026، پڕۆژەکە دەگاتە هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دا".
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




