ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ەوە
پەیامی کورد   ...   ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

پێنجشەممە 10/7/2025، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، "‎لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان چەند کەسێک لەسەر کێشەی زەوی وزار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر درووست بوو کە بەداخەوە بووە هۆی زیانی مرۆیی و دارایی."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، "بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومی و حیزبی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، توانرا هەر زوو ئەو کێشەیە سنووردار بکرێت و بە هاوکاریی خەڵکی دەڤەرەکە ناوچەکە ئارام کرایەوە، ڕێکاری یاساییش بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و سزادانی سەرپێچیکاران دەستی پێکردووە."

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە خەڵكی ناوچەكە دەكات، "بە قسەی ناحەزان و هاندانی دەستی گومانئاوی هەڵنەخەڵەتێن و بەردەوام بن لە پابەندی بە ڕێنماییەکانی ئاسایش، هاوکاریش بن بۆ نەهێشتنی گرژییەکان و سەقامگیری ئەو دەڤەرە."

لە ڕوونكردنەوەكەدا جەخت لەوەش كراوەتەوە، ‎"ئارامی و ئاسایشی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت بە هەر مەبەستێک بێت، پەرە بە نائارامی و گرژی بدات.

وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكاتەوە، "کوردستان هەر بە سەقامگیرترین ناوچە لە دەڤەرەکەدا دەمێنتەوە."

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە