سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه

پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه
چوارشه‌ممه 2025/7/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منی عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاری نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد.
له ته‌وره‌ێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، تیشكیان خسته سه‌ر دۆخ و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر ووڵاتانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سیاسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات.
پاراستنى ئارامى و ئاسایشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى تر‌ى ئه‌منى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە




