خه‌لیل غازی : دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه نابێت

پەیامی کورد ... خه‌لیل غازی : دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه نابێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه، دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت.
د.خه‌لیل غازی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند "دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه بێت یانیش زیاتر دابه‌زێت بۆ ساڵی داهاتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر میزانیه ده‌بێت، بۆیە وه‌ك لیژنه‌ی دارایی ده‌بێت هه‌ندێ هه‌موار له یاسای بوودجه بكه‌ین، به پێچه‌وانه‌وه به‌و شێوه‌یه بوودجه به‌شی ئه‌و هه‌موو خه‌رجییه ناكات."
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ووتیشی "وه‌ك لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، حه‌فته‌ی داهاتوو كۆده‌بینه‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌باره‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كاریگه‌ری دیزاینه‌كه‌یه له‌سه‌ر داهاتی عێراق."
د.خه‌لیل غازی ڕوونی كرده‌وه "نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له نێو یاسای بوودجه به 70 دۆلار خه‌مڵێندراوه، ئه‌مساڵ به‌كۆی گشتی عێراق یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی له‌سه‌ره‌وه‌ی 70 دۆلار فرۆشتووه، ئێستا نرخی یه‌ك به‌رمیل به 65 دۆلاره بۆ ئه‌مساڵ كێشه‌ی نابێت، ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت له خوار 60 دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی قه‌باره‌ی بوودجه‌ی عێراق ده‌بێت."
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




