"كۆمپانیاكانی گه‌یاندن له‌باره‌ی نرخی كارتەوە بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن"

پەیامی کورد ... "كۆمپانیاكانی گه‌یاندن له‌باره‌ی نرخی كارتەوە بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن"
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "ده‌سته‌ی گه‌یاندنی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك كۆمپانیا كاری كردووه و باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌م كراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی نرخی كارتیشەوە كۆمپانیاكان بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین."
ئیبراهیم میرانی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند "ئێمه سەرقاڵی پێداچوونه‌وەین به كۆمپانیاكانی گه‌یاندن، کە پێویستە مافی كۆمپانیاكانیش پارێزراو بێت، به تایبه‌تی له‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كراون، ئێمه له‌گه‌ڵ پێشبڕكێی شه‌ریفانه‌ین له نێوان كۆمپانیاكانی گه‌یاندن، به‌داخه‌وه ده‌سته‌ی گه‌یاندنی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ كۆمپانیا كاری كردووه."
له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كۆمپانیای كۆڕه‌ك، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌یاندن ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی دەستەی گەیاندنی عێراق به‌رامبه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌كی كردوه زوڵمه، ده‌مانه‌وێ ئه‌و یاسایه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن كاری پێده‌كات هه‌مواری بكه‌ینه‌وه."
میرانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به نووسراوی فه‌رمی، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقمان ئاگادار كردووەته‌وه له‌باره‌ی نرخی كارتی مۆبایل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌شت مانگه له 40%ی باجی سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نرخیان دانه‌به‌زاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمپانیاكان بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ئاخۆ بۆچی له‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، هاووڵاتی سوودمه‌ند نه‌بووه؟"
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




