بەهۆی ڕووخانی كانێك كرێكارێك لە مەهاباد گیانی لەدەست دا

پەیامی کورد ... بەهۆی ڕووخانی كانێك كرێكارێك لە مەهاباد گیانی لەدەست دا
یەكشەممە، بەهۆی داڕمانی بەشێك لە كانێكی بەردی ئاسن لە گوندی “عەوڵاباد”ی سەر بە مەهاباد، دوو كرێكاری كان كەوتنە ژێر داروپەردووی كانەكەوە.
دوای ڕووداوەكە، تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان كرێكارێكیان لەژێر داروپەردووەكەدا بە زیندوویی دەربهێنن.
كرێكارەكەی دیكە بە ناوی حەسەن فەلاح، تەمەن ٥٠ ساڵ، بەهۆی سەختی برینەكانی و مانەوەی لەژێر داروپەردووەكەدا گیانی لەدەست دا.
هۆكاری ڕووداوەكەش دەوترێ بەهۆی خزینی زەوییەوە بووە.





