نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتنامه‌یه‌كى له سه‌رۆكوه‌زیرانى قه‌ته‌ره‌وه پێ ده‌گات

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتنامه‌یه‌كى له سه‌رۆكوه‌زیرانى قه‌ته‌ره‌وه پێ ده‌گات
پاشنیوه‌ڕۆى چوارشه‌ممه 2025/5/7 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له حسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، كونسووڵى گشتی قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا ئه‌لفه‌زاله، بانگهێشتنامه‌یه‌كى محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى قه‌ته‌رى بۆ به‌شداریكردن له كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ده‌وحه‌دا، گه‌یانده سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كه بڕیاره دیسه‌مبه‌رى داهاتوو، به چاودێری جه‌نابى شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ بانگهێشته‌كه، ئاماده‌یى نیشان دا كه به‌شدارى له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا، كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه كونسووڵى گشتی قه‌ته‌ر دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ركردایه‌تی ووڵاته‌كه‌ى، به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازیارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە




