نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى فه‌له‌ستین كرد

نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى فه‌له‌ستین كرد
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى فه‌له‌ستین كرد

چوارشه‌ممه‌ 2025/5/7 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسووڵى گشتی نوێى فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌لكه‌ره‌كى، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ست به‌كاربوونى وه‌ك كونسووڵى گشتی ووڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ فه‌له‌ستین به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌ هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دا، دووپات كرده‌وه‌.

دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و دۆخى غه‌ززه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو، تیایدا جه‌خت له‌ پاراستنى مافى گه‌لى فه‌له‌ستین و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگیرى، كرایه‌وه‌.

ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە