وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
به پێی فەرمانی وەزاری، کە وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەرکردوە بەژمارە(١٤٧٠) لەڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/٢٦ و پاڵپشت بەفەرمانی جەنابی سەرۆک وەزیران ژمارە (١٩١ لە ٢٠٢٥/١/١٥)، لەبەر تیشکی بریاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە(٢٥٩) پشتبەست بە بریاری دادگای باڵای ئیتیحادی ژمارە(٢١٢ اتحادیة/۲۰۲۲) لە ٢٠٢٢/١١/٢٣ تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە (٩) ساڵی ٢٠١٤ی هەموارکراو، ئاماژە بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی ووردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و هەرێم لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/١٧ تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و ووردبینی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێم.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشت بەست بە بریارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان پەخشکردووە و بە پێی فەرمانەکە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن.
کە پاڵپشتە بە ماددەی(٣٥) لە برگەی (سێیەم/ب) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە(٩) ساڵی ٢٠١٤.
ئەمەی خوارەوەش دەقی فەرمانی وەزاری ژمارە(١٤٧٠) کە خۆی لە هەشت خاڵ دەبینێتەوە:-

ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە