وەزیری بەرگری بەلجیکا بۆ شاندی باڵای پارتی : لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

وەزیری بەرگری بەلجیکا بۆ شاندی باڵای پارتی : لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م
پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری بەلجیکا بۆ شاندی باڵای پارتی : لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلجیکا کۆبۆوە. 

شاندەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێکھاتووه‌ لە  ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و  ھێمن ھەورامی  نوێنەری سەرۆک بارزانی و ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی.

ھۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی باسی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد و سوپاسی گەل و حکوومەتی بەلجیکای کرد بۆ ھاوکاری و پشتگیرییەکانیان و ھیواشی خواست ئەو پشتگیری و ھاوکارییانە بەردەوام بن. وەزیری بەرگری بەلجیکاش رایگەیاند کە لە نزیکترین دەرفەتی گونجاودا سەردانی ھەولێر دەکات.

وەزیری بەرگری بەلجیکا دۆستێکی نزیکی ھەرێمی کوردستانە و پێشتر سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و سەر بە پارتی ھاوپەیمانی نوێی فلاندەرزە (New Flemish Alliance).

ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە