چایپارە؛ دەست بەسەر کران و گەڕاندنی پێنج لاوی کورد لە ناو شاردا

چایپارە؛ دەست بەسەر کران و گەڕاندنی پێنج لاوی کورد لە ناو شاردا
پەیامی کورد   ...   چایپارە؛ دەست بەسەر کران و گەڕاندنی پێنج لاوی کورد لە ناو شاردا

شەوی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، پێنج لاوی کورد و خەڵکی چایپارە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارەدا دەست بەسەر کران و ڕۆژی دواتر لە ئاستی شاردا گەڕاندوویانن و دواجار بۆ دادگا گواسترانەوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ئەم لاوانە، لە کاتی دەست بەسەرکران تا ڕۆژی دواتر لە دەست بەسەرگە لە ژێر لێدان و ئەشکەنجەدا بوونە و دواجار لە ئاستی شاردا گەڕاندوویانن.

ئەم سەرچاوە زیادی کرد، دوو کەس لەوان تەنیا بە هۆی ململانێی زارەکی لەگەڵ هێـزە ئەمنییەکان دا دەست بەسەر کراون و سێ کەسەکەی دیکەش بە هۆی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی هاوڕێیەکانیان لە لایەن یەکەی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییەكان، پێنج لاوی دەستبەسەرکراو هیچ کەیس و ڕابردوویەکی دادوەرییان نەبووە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لە شەقامەکانی شاردا گەڕاندوویانن و سووکایەتییان پێکراوە.
 

ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە