"10 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له سۆران جێبه‌جێ دەکرێن"

پەیامی کورد ... "10 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له سۆران جێبه‌جێ دەکرێن"
به‌ڕێوبه‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران ئاشکرای کرد کە "له ئاینده‌یه‌كی نزیك لە سۆران زیاتر له 10 پڕۆژه‌ی گه‌شتوگوزار ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌بێت."
فه‌یسه‌ل سادق، به‌ڕێوبه‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران ڕایگه‌یاند "له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، زیاتر له 170 ناوچه و چالاكی گه‌شتیاری هه‌یه، گه‌شتیاران سه‌ردانی ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییانه ده‌كه‌ن، هه‌بوونی ژێرخانی گه‌شتوگوزار و پڕۆژه‌ی نوێی ستراتیژی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، سه‌رنجی گه‌شتیارانی ڕاكێشاوه، ساڵانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووره‌كه ده‌كه‌ن."
به‌ڕێوبه‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران ووتیشی "زیاتر له 10 پڕۆژه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان په‌سه‌ند كراون، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ دەکرێن، هاوشێوه‌ی شاری گه‌شتیاری و گوندی گه‌شتیاری، هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كیان تێدایه."
فه‌یسه‌ل سادق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژە نوێیانه‌ی گه‌شتوگوزار، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی گه‌شتیاری، چوونكه ده‌ڤه‌ری سۆران به‌هه‌ر شه‌ش قه‌زاوه سرووشتێكی گه‌شتیاری هه‌یه و كاریگه‌ری كردووەته سه‌ر ژێرخانی ئابووری ئیداره‌كه."
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




