کۆمپانیای Apple ئەپێکی تایبەت بە ووشەی نهێنی رادەگەینێت

کۆمپانیای Apple ئەپێکی تایبەت بە ووشەی نهێنی رادەگەینێت

کۆمپانیای (Apple) رایگەیاند لە کۆنگرەی (WWDC 24) ئەپێکی تایبەت بە زەخیرە کردن و بەڕێوەبردنی تێپەڕی ووشە (Password Manager) بۆ ئامێرەکانی ڕادەگەیەنێت.

کۆمپانیای ئەپڵ پلانی هەیە ئەپێکی نوێی رادەگەینێت لە وەشانی (IOS18) دانمایش دەکات ئەپی (Passwords) ڕێگایەکی ئاسانتر بۆ بەکارهێنەرانی ‏‏دابین دەکات بۆ دەستگەیشتن بە زانیاریە هەڵگیراوەکانیان کە کۆمەلێک تایبەتمەندی ناوازەی دەبێت هەروەها وەک چوونەژوورەوە و وشەی نهێنی بۆ ماڵپەڕەکان، وشەی نهێنی تۆڕی Wi-Fi، و پاسکیس لەخۆ دەگرێت، تایبەتمەندییەک کە ‏‏Face ID‏‏ یان ‏‏Touch ID‏‏ بەکاردەهێنێت بۆ چوونە ناو ماڵپەڕەکان لەجیاتی وشەی نهێنی. داتای ئەپەکە دەتوانرێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بخرێتە ناو ماڵپەڕەکان و کاربەرنامەکان کاتێک بەکارهێنەرێک دەچێتە ژوورەوە ئامانجی (Apple) لە ئەپی (Passwords) هاندانی بەکارهێنەرانە بۆ بەکارهێنانی وشەی نهێنی بەهێزتر و خۆ بەدوورگرتن لە دووبارەکردنەوەی وشەی نهێنی بۆ چەندین ماڵپەڕ و خزمەتگوزاری هەروەها کۆمپانیاکە پلانی هەیە ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات وشەی نهێنی خۆیان لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەوە بهێنن.‏