ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ئۆتۆمبێلێکی بە دوو مووشەک لە ڕێگای زەهرانی نزیک زانکۆی فینیسیا لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.
ناوەندی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری تەندروستی گشتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "هەڵمەتی دوژمنکارانەی ئیسرائیل بۆ سەر ڕێگای زەهرانی لە قەزای نەباتیە بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک".
بەپێی زانیارییەکان ئامانجەکە ڕۆژنامەنووس محەمەد حەمزە شەحادە، بەڕێوەبەری ماڵپەڕی "هەوانە لوبنان" بوو.
ئەم بابەتە 294 جار خوێندراوەتەوە





