ئیسڕائیل لێدانەکانی بۆ لوبنان بەردەوامە

ئیسڕائیل لێدانەکانی بۆ لوبنان بەردەوامە

ەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بۆردومانی گەورەی لە شارۆچکەی سنووریی کفەر کیلا ئەنجامدا و دەنگدانەوەکانی لە سەرانسەری باشوور بیسترا.

لە بەیانییەوە فڕۆکە جەنگییەکان بە بەرزییەکی کەم بەسەر گوندەکانی باشووردا دەسوڕێنەوە، هاوکات لەگەڵ سوڕانەوەی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

دوێنێ یەکشەممە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر شارۆچکەی مەیفەدون سەر بە قەزای نەباتیە، کەسێک بریندار بوو. هەروەها تۆپخانەکانی ئیسرائیل ناوچەی نێوان شارۆچکەکانی بەیت لیف و ڕامیەیان بە موشەکی سووتێنەر بۆردومان کرد.

 


لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 232 جار خوێندراوەتەوە