ئەمریکا بە ناوی عێراق ەوە سزا بەسەر تۆڕی بازرگانی نەوتی ئێران دا دەسەپێنێت

ئەمریکا بە ناوی عێراق ەوە سزا بەسەر تۆڕی بازرگانی نەوتی ئێران دا دەسەپێنێت
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا بە ناوی عێراق ەوە سزا بەسەر تۆڕی بازرگانی نەوتی ئێران دا دەسەپێنێت

ئیدارەی ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی تانکەر و کەشتییە عێراقییەکان دا سەپاندووە و خستوویەتییە لیستی ڕەشەوە کە بە ووتەی خۆی نەوت بە قاچاخ دەهێنن و خۆیان لە سزاکان دەدزنەوە. وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تۆڕەکە بە نهێنی نەوتی ئێرانی لەگەڵ نەوتی عێراق تێکەڵ دەکات و تەنها نەوتی عێراقی لەسەر کاغەز پیشان دەدات. سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند؛

"نابێت عێراق پەناگەیەکی ئارام بێت بۆ تیرۆریستان، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت کاریگەری لەسەر عێراق بەدەست بهێنێت، داهاتی نەوتی ئێران دەکەینە ئامانج بۆ کەم کردنەوەی توانای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی."

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە