باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشینتۆن : بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانی یە

پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشینتۆن : بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانی یە
یەکیل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشینتۆن لەگەڵ هۆشداری سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، ڕایگەیاند ئەمە نەک تەنها بۆ ئیسرائیل، بەڵکوو بۆ هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە و جیهانیش مەترسیدارە.
جەختیشی کردەوە : ئەگەر ئێران بۆمبی ئەتۆمی بەدەست بهێنێ، سوودی لێ دەبینێت و هێزە بە وەکالەتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر پاراستنی چەتری ئەتۆمی تاران کار دەکەن.
لایتەر بە ئاماژەدان بە دانووستانە ئەتۆمییەکانی داهاتوو بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتكاف، هیوای خواست کە ئەم وتووێژانە بە ئەنجام بگات، بەڵام هۆشداری دا کە نابێت کۆماری ئیسلامی ئیجازەی پیتاندنی یۆرانیۆم یان ڕێگای بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی هەبێت. ناوبراو ئەمەی بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی جیهانی وەسف کرد و داوای کرد کە هەنگاوی یەکلاکەرەوە بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بگیرێتەبەر.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




