چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا لە زیادبوون دایە

چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا لە زیادبوون دایە
پەیامی کورد   ...   چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا لە زیادبوون دایە

چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا لە زیادبوون دایە لەگەڵ جێگیرکردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٥ لە نێوان گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران

لەگەڵ بەردەوامی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان تاران و واشینتۆن، ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٥ی بۆ سەربازگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی جێگیر کردووە. 

ئەم کارە دوای جێگیركردنی بۆمبی بی-٢ و بی-٥٢ بۆ ئەم بنکە هاوبەشەی ئەمریکا و بەریتانیا ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نیووزویک، وێنەی مانگە دەستکردەکان کە لە ١٥ی مەی ٢٠٢٥ لەلایەن کۆمپانیای “مایزارویژن”ی چینییەوە بڵاوکرایەوە، بوونی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٥یان لە بنکەی دیێگۆ گارسیا كە دەكەوێتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا لە زەریای هیندی پشتڕاست کردەوە.

ئەم بنکەیە کە نزیکەی ٣٢٠٠ کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە، بە خاڵێکی ستراتیژی بۆ ئەگەری ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەگەری شکستی دانووستانە دیپلۆماسییەکان و ناکۆکی لەگەڵ ئێران دادەندرێت.

شرۆڤەکاران پێیان وایە کە دیێگۆ گارسیا دەتوانێت وەک سەکۆیەکی سەرەکی بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بێت.


 

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە