وەزیری دەرەوەی ئیتالیا خوازیاری خۆبەدوورگرتنی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بوو

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا خوازیاری خۆبەدوورگرتنی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بوو
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئیتالیا خوازیاری خۆبەدوورگرتنی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بوو

ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە دانووستانەکانی داهاتووی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما، هیوای خواست کە ئەم وتووێژانە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

ناوبراو هەروەها جەختی لەوه کردەوه که دانووستانەکانی داهاتوو پڕ ململانێ دەبن و سەركەوتنیان بەنده بە گەرەنتی ئەوەی كە ئێران به دوای چەکی ئەتۆمی دا ناڕوات.

تایانی کە لەم دواییانەدا لەگەڵ هاوتا عوممانییەکەی لە ڕۆما کۆبووەوە، ووتی: وەزیری دەرەوەی ئێران دڵنیای کردوومەوە کە تاران بەدوای درووستکردنی چەکی ئەتۆمی دا نییە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە گرینگی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای لە تاران کرد کە خۆی لە هەر بڕیارێکی نابەرپرسانە سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەدوور بگرێت.

هەروەها پرسی ئەتۆمی ئێرانی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکە زانی و جەختی لە سەر پێویستی درێژەدان بە دیپلۆماسی بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی گرژییەکان کردەوە.

 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە