گفتوگۆی ناتانیاهوو و ترامپ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و شەڕی غەززە

گفتوگۆی ناتانیاهوو و ترامپ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و شەڕی غەززە
پەیامی کورد   ...   گفتوگۆی ناتانیاهوو و ترامپ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و شەڕی غەززە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە ناتانیاهۆ لە وتووێژێکدا لەگەڵ ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، باسیان لە پرسە سەرەکییەکان، لەوانە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و پێشهاتەکانی شەڕی غەززە كردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو نووسینگەیە، لەم وتووێژەدا، ترامپ پەرۆشی خۆی لە کوشتنی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دەربڕیوە و ناتانیاهۆش هەوڵەکانی ئەمریکای بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەكانی دژ بە یەهوودییەكان بەرز نرخاندووە.

 هەردوو سەرکردە لەبارەی جەنگی غەززە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و ترامپ پشتیوانی لە ئامانجەکانی ئیسرائیل کرد کە بریتین لە ئازادکردنی بارمتەکان و لەناوبردنی گرووپی تیرۆریستی حەماس و بەرەوپێش بردنی پلانە پێشنیارکراوەکەی.

جگە لەوە جەختیان لەسەر پێویستی پێشگرتن بە کۆماری ئیسلامی لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی کردەوە و لەسەر ئەوە کۆک بوون کە ئەم پرسە وەک ئەولەویەتی هاوبەشی هەردوولا دەمێنێتەوە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە