گەڕی پێنجەمی دانووستانەكانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات

پەیامی کورد ... گەڕی پێنجەمی دانووستانەكانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات
ڕۆژی هەینی ٢٣ی مەی ، وەزیری دەرەوەی عوممان ڕایگەیاند: "گەڕی پێنجەمی دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران لە رۆما کۆتایی هات."
بەدر بن حەمەد بووسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی : "لە کۆبوونەوەکەدا هەندێک پێشکەوتن هەبوو، بەڵام یەکلایی کەرەوە نەبوو. ئەو پرسانەی ماون لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوون دەبنەوە."
ئەمە دووەم جارە ڕۆما میوانداری دانووستانەكان دەکات؛ سێ جارەکەی دیکە لە مەسقەتی پایتەختی عوممان بەڕێوەچوون.





