هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئەگەری شكستی دانووستانەکان

پەیامی کورد ... هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئەگەری شكستی دانووستانەکان
لە سەروبەندی پێنجەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کردووە کە تەلئەڤیڤ خۆی بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادە دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاکسیۆس، دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر دانووستانەکانی تاران و واشینتۆن شکستی هێنا، ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێکی فرە قۆناغی کە لانیکەم هەفتەیەک دەخاێنێت دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەست پێدەکات.
ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردەوە کە گۆڕانی تێڕوانینی کۆمەڵگەی هەواڵگری ئیسرائیل لە ئەگەری ڕێککەوتن بۆ شکستی دانووستانەکان، بەهۆی بونبەست لە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمدا، وایکردووە ووڵاتەکە خۆی بۆ کردەوەی سەربازی ئامادە بکات.
ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە مەسعوود پزشكیان بڕیارە بەمەبەستی دانووستان سەفەری عوممان بکات کە میوانداری سەرەکی دانووستانەکانە.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




