بیل گەیتس : سێ هەلی کار کە مووچەیەکی زۆریان هەیە لە زیانەکانی ئەم تەکنۆلۆژیا نوێیە سەلامەت دەبن

بیل گەیتس : سێ هەلی کار کە مووچەیەکی زۆریان هەیە لە زیانەکانی ئەم تەکنۆلۆژیا نوێیە سەلامەت دەبن
پەیامی کورد   ...   بیل گەیتس : سێ هەلی کار کە مووچەیەکی زۆریان هەیە لە زیانەکانی ئەم تەکنۆلۆژیا نوێیە سەلامەت دەبن

بیل گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و یەکێک لە پێشەنگەکانی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە تەکنۆلۆژیای نوێدا، باس لەوە دەکات کە سەرەڕای فراوانبوونی خێرای بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، بەڵام سێ هەلی کار کە مووچەیەکی زۆریان هەیە، هێشتا لە زیانەکانی ئەم تەکنۆلۆژیا نوێیە سەلامەت دەبن.

گەیتس لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی جیمی فالۆن دەرکەوت، ووتی: بەرنامەدانەران و پسپۆڕانی وزە و زانایانی بایۆلۆژی سەرەڕای زیرەکی دەستکرد کارەکانیان دەهێڵنەوە.
دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت سەبارەت بەم کارانە دەڵێت: "پڕۆگرامەران بەردەوام دەبن لە کۆدکردن و چاککردنی هەڵەکانی ناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد".

سەبارەت بە پسپۆڕانی ووزە، جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای زیادبوونی ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد، بڕیارەکانی مرۆڤ لە ساتەوەختە گرینگەکاندا ناتوانرێت بۆ زیرەکی دەستکرد جێبهێڵرێت.

ئەم ملیاردێرە ئەمریکییە پێی وایە کە زانایانی بایۆلۆژی توانای درووستکردنی گریمانەیان هەیە سەبارەت بە ژیان و نەخۆشی؛ شتێک کە زیرەکی دەستکرد سەرەڕای هێزی بەرزی لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتادا، کەمی هەیە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە