بەردەوامی بێ بەشکردنی زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی لە چارەسەری پزیشکی

بەردەوامی بێ بەشکردنی زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی لە چارەسەری پزیشکی
پەیامی کورد   ...   بەردەوامی بێ بەشکردنی زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی لە چارەسەری پزیشکی


بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە، "سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت مانگ لە پشکنینەکان، ئەنجامی پزیشکیییەكەی کە تووشی نەخۆشییەکانی چاو و گورچیلە و هەرس بووە، لەم ماوەیەشدا چارەسەری بۆ نەکراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە".

بە ووتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، "كارشكێنی بەرپرسان" ئەم زیندانییە سیاسییەی لە چاودێری پزیشکی بێبەش کردووە و ئەم بابەتەش "نیگەرانی بنەماڵەکەی لە تەندرووستی زیاتر کردووە".

زەینەب جەلالیان لە ١٣٨٦ دەست بەسەر كراوە و لە ساڵی ١٣٨٨ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراو و دواتر سزاكەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە