داواکاری سه‌دان نوێنه‌ری بەریتانیا بۆ به تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران

پەیامی کورد ... داواکاری سه‌دان نوێنه‌ری بەریتانیا بۆ به تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر له ٥٥٠ که‌سایه‌تی دیار و به‌رپرسانی پێشوو، نوێنه‌رانی پارلەمان و ئه‌ندامانی مه‌جلیسی باڵای بەریتانیا له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و ووڵاته، داواکاری خۆیان له بەرامبەر به تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران ده‌ربڕیوه.
له‌و نامه‌یەدا هاتووه: "هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران که له لێواری هه‌ره‌سهێنانه، خیانه‌ته به به‌ها دێموکراتیکه‌کان، ئه‌و کاره جه‌ساره‌ت به سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی ئه‌و ڕێژیمه ده‌به‌خشێت و ئه‌منییه‌تی جیهانی لاواز ده‌کات، چوونکه ده‌سه‌ڵاتی تاران هه‌روا خه‌ریکه په‌ره به زێده‌خوازی ئەتۆمی و هه‌وڵه تێرۆریستییه‌کانی خۆی ده‌دات".
داواکاری ئه‌و سه‌دان که‌سە له بەرامبەر به تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران له‌کاتێکدایه که نیگه‌رانییه‌کان به‌نیسبه‌ت پێشێلکارییه مافی مرۆییه‌کان له ئێران و ده‌ست به‌سه‌رکردنی سێ شارۆمه‌ندی ئێرانی به تۆمه‌تی سیخوڕی و هه‌وڵی تێرۆریستی زیادی کردووه.





