هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی بەنرخی وۆرڵدپرێس فۆتۆی ٢٠٢٥ی دەباتەوە

هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی بەنرخی وۆرڵدپرێس فۆتۆی ٢٠٢٥ی دەباتەوە
پەیامی کورد   ...   هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی بەنرخی وۆرڵدپرێس فۆتۆی ٢٠٢٥ی دەباتەوە

هونەرمەندێکی کورد خەڵاتی بەنرخی وۆرڵدپرێس فۆتۆی ٢٠٢٥ی بردەوە

هونەرمەندێکی خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی جیهانی "وۆرڵدپرێس فۆتۆ"، یەکێک لە بەنرخترین خەڵاتەکانی بواری وێنەگری لە جیهاندا لە بەشی پڕۆژە درێژماوەکاندا، بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگری سەرکەوتووی کورد، بە کۆمەڵەوێنەی "فیشەکەکان سنووریان نییە"، خەڵاتی وۆرڵدپرێس فۆتۆی ٢٠٢٥ی مسۆگەر کرد.

پڕۆژەی فیشەکەکان سنووریان نییە داکیۆمێنتارییەک لەسەر ژیانی کۆڵبەرانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانەوە.

ئەم هونەرمەندە کوردە لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی سەبارەت بە خەڵاتەکە نووسیویەتی: "ئەمانە تەنیا کۆمەڵەوێنەیەک نییە، بەڵکوو بەشێکن لە ئەزموونی ژیانی خۆم وەک کوردێک لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا".

فیشەکەکان سنووریان نییە بریتین لە ٣٠ وێنە کە بەرهەمی چەند ساڵ هاتوچۆی هونەرمەند لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراقە.

 خەڵاتەکە لە نێوان زیاتر لە ٣ هەزار و ٧٠٠ وێنەگر کە لە ١٤١ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردبوو، بەدەست هاتووە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە