ترامپ بۆ جۆرج کلۆنی : تۆ ئەستێرەیەکی پلە دووی

پەیامی کورد ... ترامپ بۆ جۆرج کلۆنی : تۆ ئەستێرەیەکی پلە دووی
جۆرج کلۆنی ڕەخنەی لە دۆخی سترێسی میدیا لە سەردەمی ترامپ گرت و وتی "بەڕاستی کاتێکی سەختە بۆ میدیاکان".
ترامپ ووڵامی لێدوانەکانی جۆرج کلۆنی ئەکتەری ناوداری هۆلیوودی دایەوە سەبارەت بە ئازادی ڕۆژنامەگەری لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ و بە "ئەستێرەی سینەمایەکی پلە دوو و شارەزای سیاسی شکست خواردوو" ناوی برد.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی؛ جۆرج کلۆنی لەم دواییانەدا لە بەرنامەی "٦٠ خولەک"ی کەناڵی سی بی ئێس دەرکەوت بۆ ئەوەی باسی بەرنامە نوێیەکەی بکات بەناوی "شەو باش و بەختێکی باش".
لەم شانۆگەرییەدا کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا بەرهەمی هێناوە و ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە بۆ وەشانی فیلمەکە، چیرۆکی ململانێی تەلەفزیۆنی نێوان ئێدوارد ئێم مۆرۆ و سیناتۆری بەناوبانگی مەکارتی دەگێڕێتەوە.
لەم چاوپێکەوتنەدا کلۆنی باسی لە ووتارە بەناوبانگەکەی لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز کرد، کە هەندێک پێیان وایە بووەتە هۆی کشانەوەی بایدن لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە دژی ترامپ و ووتی : شەڕی نێوان میدیا و حکوومەتەکان شەڕێکی ئەبەدییە.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە




