ترامپ : حووسییەکان لقێکی ڕژێمی ئێرانن

پەیامی کورد ... ترامپ : حووسییەکان لقێکی ڕژێمی ئێرانن
ڕۆژی 25ی نیسان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیووزماکس، ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و ڕایگەیاند کە حووسییەکان پاشەکشە دەکەن و سەرکردە سەرەکییەکانیان کوژراون.
ڕەخنەی ئەوەشی گرت کە دەبوو ئەو کارانە زۆر لەمەوبەر لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە بکرایە، بەڵام بەهۆی بێ توانایی ئەوەوە ئەمە ڕووی نەدا.
ترامپ هەروەها ئاماژەی بە توانای حووسییەکان کرد بۆ درووستکردن و وەرگرتنی مووشەک لە ڕێژیمی ئێران و وەک لقێکی ڕێژیمی ئێران ناساند. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێران دەبێ بە زوویی دانووستان لەگەڵ ئەمریکا بکات، چوونکە ئەم دۆخە ناتوانێ بەردەوام بێت.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە




