ترامپ : لە دیدار لەگەڵ ناتانیاهوو بە بۆنەی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئاهەنگ دەگێڕین

ترامپ : لە دیدار لەگەڵ ناتانیاهوو بە بۆنەی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئاهەنگ دەگێڕین
پەیامی کورد   ...   ترامپ : لە دیدار لەگەڵ ناتانیاهوو بە بۆنەی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئاهەنگ دەگێڕین

دۆناڵد تڕامپ، سەرۆككۆماری ئەمریكا، سێشەممە ١ی جووڵای ، لە سەردانێک دا بۆ کۆمەڵگەی "ئالکاترازی تیمساحەکان" لە فلۆریدا، ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشینتۆن بە بۆنەی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئاهەنگ دەگێڕن.

ترامپ ووتی : ئێمە لە کۆشکی سپی لە دیدار لەگەڵ ناتانیاهوو ، ئاهەنگی سەركەوتن بەسەر ڕێژێمی ئێران و کۆتایی هاتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەگێڕی و ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە.

ناوبراو هەروەها میدیا سەرەکییەکان بە تایبەت سی ئێن ئێن ی بە بڵاوکردنەوەی درۆ سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کرد و ووتی : ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت ئەو میدیایە بە هۆی هەواڵی درۆوە دادگایی بکەین.

ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تەرکیزی دیدارەکەی لەگەڵ ناتانیاهوو لەسەر غەززە و سیاسەتە تووندەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە